دەستبەسەری چوار هاوڵاتی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): لەماوەی ئەم حەوتوویە چوار هاوڵاتی کورد لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کران و گوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە۱۴ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی، هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی پیرانشار بەناونیشانی “مامش محەممەدپوور” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

دوازەدەی ڕەشەممەی ئەوساڵ, دوو هاوڵاتی کورد بەناوەکانی “سەعید سەعیدی و یاسر خزرنەژاد” خەڵکی شاری سەردەشت, لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە دەسبەسەر و لەهۆکاری دەسبەسەر و شوێنی ڕاگیرانی ئەوان تائێستە زانیارییەک لەبەردەست نییە.

لەدرێژەی دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدرانی کۆماری ئیسلامی ئێران، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربە شاری کامێران بەناونیشانی ” فەردین عیوزی” دەسبەەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لەهۆکاری دەسبەسەری ئەم کەسانە تائێستە زانیارییەکی ورد دەست نەکەتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: