ژیان بە تامی مەرگ / کۆڵبەرانی کورد نیشانەی، بەردەوامی هێزە سەربازیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران

KMMK: لە چەند ڕۆژی ڕابردو سێ کۆڵبەری کورد بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران یان بەهۆی هەڵدێران لە شاخ و بەرزایەکانەوە برینداربون.

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۷ ڕەشەمێ ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی مەریوان بە ناوی ” پەیمان فەتاحی ” لە گوندی (سەرکڕان)ی سەر بەشاری پاوە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنور تەقەی لێ دەکرێت و بە سەختی بریندار دەبێت، دوایی برینداربونی ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر دەکرێت و لە چارەنوسی ئەم کۆڵبەرە تاکو ئێستا هیچ هەواڵێک لە بەردەست نیە.

هەروها بەهۆیی هەڵدێران لەبەرزایەکانی، “کانی زەرد”ی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە ۱٥ی ڕەشەمێ ئەمساڵ کۆڵبەرێک بەناوی ((رەسوڵ مەلا وەسو)) تەمەن ٤۰ ساڵان خەڵکی گوندی( وەردێ )ی سەر بە شاری سەردەشت، بە سەختی بریندار دەبێت.

لە لاێکی ترەوە لە ناوچە سنوریەکانی شاری ((خۆیی)) کۆڵبەرێکی تر بە ناوی ” ئیبراهیم شاکری ” بە هۆیی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەئەمنیەکان بە سەختی بریندار دەکرێت، ناوبراو چەند گولەیەک بەر پشتی دەکەوێت و دواییی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ دەگوازرێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان