kmmk: ڕۆژی چوارشەممە ۱۶ی ڕەشەممە دۆسیەی زیندانی سیاسی کورد “ڕامین حسێن پەناهی” بۆ پەسەند کردنی حوکمی ئێعدامەکەی نێردراوە بۆ دیوانی باڵای وڵات لەشاری قوم .
ڕامین حسێن پەناهی ڕێکەوتی ۲ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەکاتێکدا بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە بریندار ببوو دەسبەسەر وگوازرابوویەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و لەڕێکەوتی ۵ی ڕێبەندانی ئەم ساڵ، لەیەکەمین ڕێوڕەسمی محاکمەی لە بەڕێوەچوونێکی کورت لەدادگای شۆڕشی ئێران لە سنەدا، بەتۆمەتی (بغی، یاخی بوون دژبە دەسەڵات) ئێعدامی بەسەردا سەپێنراوە. ئەمە لەحاڵێکدایە کە ڕامین حسێن پەناهی هەموو ئەو تۆمەتانەی لێی دراون وەکوو بەشداری لەشەڕی چەکداری بەرپەرچدابوویەوە.
هەرلەم پێوەندییەدا چەنددین هەزارکەس لە هاوڵاتیان ،چالاکانی مەدەنی وسیاسی بە واژۆ وتۆمار و نامە، حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی یان مەحکووم کردووە. هروەها پتر لە ۳۲کەس لە نوێنەرانی پێشووی پاڕلەمان، مامۆستایانی زانکۆ ، پارێزەرەکان، لەنامەیەک دا بۆ سەرۆکی سیستەمی قەزایی ئێران، خوازیاری ڕاوەستانی حوکمی ئێعدامی بوون.
هەروەها ۲۴ دامەزراوەی چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی بە دەرکردنی بەیانییەیەک خوازیاری خێرای پووچەڵکردنەوەی حوکمی ئێعدامی ڕامین حسێن پەناهی بوون.هەروەها ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک داواکاری دەسپێشخەری خێرا دژبە حوکمی ئێعدامی ڕامین حوسێن پەنایی بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان