هێرشەکانی سوپاى تورکیادا بۆ ڕاگرتنی ژیان لە عەفرین بەردەوامە

KMMK:  هێرشەکانى سوپای تورکیا بۆ سەرعەفرین کە ماوەى ٤٦ ڕۆژە بەردەوامە،بۆتە هۆیی کوژران و بریندربوونی سەدان کەس، هەر وەها وێران بوونی سەدان مال و خانووی هاووڵاتییان، لەو ماوەیەدا و بەهۆى بۆردومان و تۆپبارانەکانى تورکیاوە هەروەها ٢١ فڕنى عەفرین خاپووربوون.

سوپاى تورکیا و هێزە تێرۆریستیەکاتی قاعیدە و داعش کە لە هاوپەیمانی تورکیادان، سەرباری ئەوەى بە نوێترین تەکنەلۆژیاى سەربازی و چەکى قورس هێرش دەکەنە سەرعەفرین و ماڵ و حاڵى هاووڵاتیانیان و شوێنە گشتى و مەدەنییەکانیان کردووەتە ئامانجى هێرشەکانیان و دەیانەوێت گەل ئاوارە بکەن.

لەگەڵ ئەوەى سوپاى تورکیا خوێندنگەکان، ناوەندەکانى تەندروستى، وێستگەکانى ئاو و بەنداوى عەفرین بۆردومان و تۆپباران دەکات، دەستیشیکردووە بە بۆردومانکردنى فڕنەکان و تا ئێستا ٢١ فڕن لە ناوەندى شارى عەفرین و ناوچەکانى دەورووبەرى خاپوورکردووە، کە نانى سەدان هەزار هاووڵاتییان دابین دەکرد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان