سەرما گیانی دوو شارۆمەندی کوردی گرت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (KMMK): رۆژی شەممە ۱۲ی رەشەمەی ئەمساڵ، تەرمی کۆڵبەرێکی ٦۰ ساڵان بە ناوی “خدر عەبدوڵاهی” دۆزرایەوە، ئەم کۆڵبەرە کە پێشتر لە رێگای کارتی کۆڵبەری و لە شوێنگەلی دابین کراو بۆ پەڕینەوە، کاری دەکرد بە داخستنی رێڕەوە کوڵبەریەکان مل کەجی درێژەی ئەم پیشە ناڕەوایە لە ناوچە شاخاویەکان بووە.

خەڵکی ناوچەکە و هێزی فریاکەوتن لە کاتی گەڕان بە دوای ئەم کۆڵبەرەدا، تەرمی شارۆمەندێکی دیکەی کورد بەناوی “موحەمەد پایمەزد” خەڵکی مەهاباد کە بە مەبەستی ئۆغر بۆ باشوری کوردستان لەم ناوچەیە گیرۆدەی سەرما بووبوو دۆزرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان