گیان لەدەستدانی گەنجێکی کورد لە گرتووخانەکانی ئیتلاعات

گەنجێکی کورد بەناونیشانی “قوباد ئەعزەمی” خەڵکی جوانڕۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەژێر ئەشکەنجەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی Aryen tv، پاش دوو ڕۆژ دسبەسەری ترمی قوباد ئەعزەمی ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە وڕایەدارانی ئیتلاعات بەبنەماڵەکەیان کوتووە کە منداڵەکەیان لەڕێی خواردنی دەرمانەوە خۆی کوشتووە.

لەگرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی کە لەدۆخێکی ئەمنییەتیدا بەڕێوە دەچێ هەرچەشنە کەرەستە یان دەرمانێک دەبێ لە فیلتەرەکانی ئەم ئیدارەوە تێبپەڕێت کەلەوەها حاڵەتێکدا هیچ تاوان لێدراوێک ناتوانێت بەبێ ئیزنی ئەم ڕایەدارانە شتێک بباتە ناوەوە.حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاکتاوکردنی دژبەرانی خۆی لە پلانگەلێکی وەکوو خۆکوژی کەڵک وەردەگرێ بۆئەوە هەموو دەنگە دژبەرەکان کپ بکات ،گەرچی لەڕوانگەی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤەوە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆی یەک لە واژۆکارانی ئەم جاڕنامەیە دێتە هەژمار کەهەر تاونبارێک دەبێ ئێزنی هەبوونی پارێزەر وچاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی هەبێ.وبەپێی یاساکانیش بەرپرسایەتی گیان وتەندرووستی زیندانیان لەئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران دایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان