تورکیا لەگوندێکی باکووری کوردستان کۆمەڵکووژی ئەنجام دا

ک م م ک: هەینی ۲ی مارس ۲۰۱۸ ، سوپای تورکیا هەڵیکوتایە سەر گوندی ڕەشای سەبریی سەر بە ئەرزرۆم و بەو بەهانەیەی گەریلای هەپەگەی لێیە ماڵەکانی سووتاند، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی گیانیان لە دەستدا و هەشت هاووڵاتیشیان دەسبەسەر کردوە.
هێزەکانی سوپای تورکیا بەردەوامیان داوە بە هێرشکردنە سەر ماڵی هاوڵاتیان لەو گوندە و تەلەفۆنی گوندەکەیان بڕیوە.

جێی ئاماژەیە کە حکومەتی تورکیا لە ماوەی رابردوو دا بە شێوازێکی تەواو دژە مروڤی هەڵسو کەوتی کردوە دژی گەلی کورد لە باکووری کوردستان و ئێستاکە زیاتر لە پەنجا هەزار کەس لە زیندان، ئەوە جیا لە کوژرانی سەدان هاووڵاتی کوردە کە بەدەستی حکومەتی تورکیا گیانیان لەدەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان