بریندار بوونی دوو کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری بانە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان«KMMK»: ڕۆژی چوارشەممە ٩ی ڕەشەمەی ئەمساڵ، دوو کۆڵبەری کورد بەناوی «کاوە ڕەشیدی و فەرەیدوون» خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی بنکەی پاسەوانانی سنووری «نەنور»ەوە کرانە ئامانج و بە سەختی بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە: «فەرەیدوون کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی سەعدئاوا» گوللە بەرسینگ و گورچیلەی کەوتوەو و بارودۆخی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیاندراوە. ئەو کۆڵبەرەی دیکەیش«کاوە ڕەشیدی خەڵکی گوندی سه‎رته‎زین» لەم تەقە کردنەدا گوللە بەر پێی دەکەوێت و بریندار دەبێت.

هێزەکانی بنکەی سەربازی نەنور دوای بریندار کردنی ئەم دوو کۆڵبەرە، ئیزنی گواستنەوەی ئەم کۆڵبەرانە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە نادەن و بە ناچار ناوبراون دەگوێزرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی پێنجوێن و بە هۆی نالەباری دۆخیان، دواتر بۆ شاری سلێمانی دەگواسترێنەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان