ک م م ک : ۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۳کچی گەنجی قوتابی لەیەکێک لەقوتابخانەکانی شاری کوهدەشت(قوتابخانەی حیجاب) سەربە پارێزگای لوڕستان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی چاشنی تەقەمەنی (چەک وچۆڵ)بەگرانی برینداربوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە،ناونیشانی ئەم کچانە “فاتمە ڕەزایی” کە مەچەکی دەست پەڕیووە وبۆچارەسەری پزیسکی گوازراوەتەوە بۆنەخۆشخانەیەک لەشاری خوڕەم ئاوا.
هەروەها دوو قوتابیەکەی دیکە بەناوەکانی “کوبرا ئەبولوەفایی و”پەریسا تاهیری” بەهۆی برنداربوونەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کوهدەشت ولەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان