کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان (kmmk): لە ماوەی ۲۰ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ۱٨ بەنداوی گەورە و بچوک لە ــ پارێزگای سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لێدراوە کە بەشی بەناو ئاوەدان کردنەوەی و ئابوری سپای پاسداران داڕێژەرو تەواوکەری ئەو پلانانە بوون. بەنداوی “سەدی ئازاد کوردستان “کە لەناوبەر شارەکانی مەریوان و سنە دایە یەک لەو بەنداوانەیە.
بەنداوی ئازاد لە لایەکەوە و لە سەرەتای دروست بونیەوە چەندین گوندی مێژویی کوردەواری خستەژێر ئاو و بڕیارە شارۆچکەی بچوک بۆ ئەوخەڵکەسازبکرێت.
دواتر ئاوەڕێژەی زۆری بەنداوی ئازاد کوردستان چەندین خەونی بۆ بینرابوو کە لەسەرەتاوە وایان دەنواند کە ئاوەکەی دەگڕێتەوە بۆ دەشتی دێولان و قوروە و هەندێک لە دیواندەرە. بەڵام بە پێی ئاشکرابونی دوایین پلانەکانی تاڵانی سامانەسروشتیەکانی کوردستان، لە مەوداێیکی ۱۳٨ کیلومیتری ئاوی سەدی ئازادی کوردستانیان بۆ هەمــــەدان گوازێوەتەوە و لەو مەودایە ۱۲۲ کیلومیتری جێبەجێ کراوە وبڕی ۲٦ کێلومیترەکەی دیکەی لە ساڵی نوێدا دەگەێینە بەنداوی «ئەلـــوار» لە پارێزگای هەمەدان بە مەبەستی پڕ ئاوبونی چاڵاوەکانی هەمەدان بۆ کشت و کاڵ و بەرهەمهێنان.
ئەمە تاڵان و بڕۆیە لە کاتێکدایە زۆربەی هەرزۆری زەویەکشت وکاڵیەکانی پارێزگای سنە وشکارۆ و دێمەکارە و ئاوی خواردنەوە تەنانەت بەشی گوندنشینان و هاووڵاتیانی شاری سنە ناکات و شارەکانی مەریوان و بانە لەو پارێزگایەدا دەناڵێنن بەدەس کەم ئاوی ئاودێران و خواردنەوەوە.
نوێنەری کۆمای ئیسلامی ئێران (سەید ئەحسەن عەلەوی) لە مەجلسی شواری ئیسلامی لە شارەکانی سنە و دیواندەرە و سنە و کامێران لە ناڕەزایەتی دەربڕینێکدا بە تاڵان بردنی ئاوی شیرینی پارێزگای سنەی وەک خەیانەت لەقاو دا بەڵام بەکردەوە هیچ گۆڕانکارێیک لە پڕۆژەکانی تاڵان کردنی سامانەسروشتیکانی کوردستانی کەم نەکردەوە.
جێگەی ئاماژەیە: ئاوی سەدی «داریان» یش قەرار وایە بگوازرێتەوە بۆ پارێزگای قوم لە ناوەندی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان