کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): سێ هاوڵاتی لەشارەکانی ،سنە،بۆکان و مێهران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دۆسیەی جیاوازدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارانەدەسبەسەرکراون.
بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار : ۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ، “بەهمەن خوشادۆڵ” کوڕی عەلی خەڵکی شاری مێهران لەپارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە بێ نواندنی بەڵگەی قەزایی «حوکمی دەسبەسەری» دەسبەسەرکرا وتائێستە بنەماڵەی ناوبڕاو هیچ چەشنە زانیارییەکیان لەهۆکار وشوێنی ناوبراو نییە.
هەروەها ۲۵ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە هەڵکوتانە سەرماڵی “ئارەش ئەحمەدی” تەمەن ۱۹ساڵ کوڕی ناسر لەگوندی تەنگی سەر سەربەشاری کامێران لەپارێزگای سنە ناوبراویان دەسبەسەر وگواستیانەە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شاڕە.
لەدرێژە دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانەکاندا، هێزە ئەمنییەکان ڕۆژی ۲۵ی ڕێبەندانی ئەمساڵ، لەناوچەی ڕێگەی حەساری شاری بۆکان هاوڵاتییەکی کورد بەناونیشانی “کەماڵ زیرەکی”دەسبەسەر و گواستیانەوە بۆشوێنێکی نادیار.
جێگەی باسە ناوبراوان تائێستە ڕێگەی پێوەندی یان چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان پێنەدراوە.بەپێی ڕاگەیەندراوی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ کە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش یەکێک لە وڵاتانی بەڵێنداری ئەم جاڕنامەیە مافی پارێزەر کە کەبۆخۆی لەمافەکانی ۳۰مادەیی ئەم جاڕنامەیە دێتە هەژمار، ئەم کەسانە لەومافەش بێبەری کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان