دەسبەسەری چالاکێکی مەدەنی کورد لەشاری ســـنە

ک.م.م.ک:  شەممە ۲۱ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی خوێندکارێکی دەرچووی زانکۆی یەزدان پەنا لەشاری سنە وخەڵکی گەڕەکی موارەک ئاوای ئەو شارە بەناونیشانی “مەهیار ئەحمەدی” لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کەوتە بەر پەلامار ودەسبەسەرکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئەم کاتە هیچ زانیارییەک لەمەڕ چارەنووس و تەندرووستی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەست نییە.

جێگەی باسە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان نەک تەنیا کەسانی ناڕازی وسیاسی تەنانەت کەسانی مەدەنی و چالاکانی کەلتووری وژینگەپاریزیش بەردەوام کەوتوونەتە بەرشاڵاوی هێرش ودەسبەسەری وبێ سەرشوێن کردنی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان