دەسبەسەر کرانی بەرفراوانی هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە لایەن حکوومەتی تورکیاوە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk:

بەپێی زانیارییەکان 20 ژانویەی 2018 وە تا ئێستا زیاتر لە ۶۰۰ کەس لە هاووڵاتییانی باکووری کوردستان لە لایەن حکوومەتی تورکیا بە تۆمەتی دژایەتی کردنی شەری ئەو وڵاتە لەهەمبەر عەفرین و رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر و راەوانەی گرتوخانە کراون. وەک لە خەبەرەکان دا هاتووە لە ماوەی ۲۳ رۆژ دا ۶۶۶ کەس گیراون و راپێچی گرتوخانە کراون.

۴۷۴ کەس لەو گیراوانە تەنیا بەو تۆمەتە گیراون کە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکانی وەک تویتەر و فەیسبووک بابەتیان دژی شەری تورکیا لە هەمبەر عەفرین بڵاوکردۆتەوە.

هەر وەها چەند کەس تەنیا بە تاوانی لایک کردنی ئەو پۆستانە گیراون! ۱۹۲ کەسیش بەهۆی بەشداری لە رێپێوان و چالاکی دژی ئەو شەرەی تورکیا دژ بە رۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراون.

جێی ئاماژەیە کە تورکیا زیاتر لە ۳ حەوتوە هێرشی داگیرکاری بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستانی دەست پێکردوە و تا ئێستا بە دەیان هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و بە سەدان کەس بریندار بوون.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە زیاتر لە ۵۰ هەزار هاووڵاتی کورد بە چالاکانی سیاسی و مەدەنی، پارڵمانتار، خەلکی سڤیل بە تۆمەتگەلی سیاسی لە زیندانی دەوڵەتی تورکیا دان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان