گیراوانی تاوانە مەترسیدارەکان هێرشی گیراوە سیاسیە کوردەکان دەکەن

گیراوانی تاوانە مەترسیدارەکان بە کەرەستەی تیژ بۆ سەر دوو بەندکراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی ورمێ هێرش دەبەن و برینداریان دەکەن.

نیوەڕۆی دووشەمە۲۳خاکەلێوە دو بەندکراوی سیاسی کورد لە بەشی۱۳ گرتووخانەی ورمێ بەناوەکانی “مستەفا سەبزی وعەلی یەگانە” لەلایەن هەندێک لە بەندکراوانی تاوانە مەترسیدارەکانی ئەم بەشەوە هێرش کرایە سەریان وبریندار کران.

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و هەواڵی تۆری مافی مرۆڤی کوردستان:هەردوو بەندکراوی سیاسی لە دوای ئەم هێرشە راگوێزی بیهداری(بنکەی تەندروستی)گرتووخانەکە کراون کە مستەفا بە هۆی لێدانی کەرەستەی دەسکردی تیژ جێگایەک لەلەشی هەڵدڕاوە.

دوای ئەوەی کە بەندکراوانیتر بەم هێرشەیان زانیوە ناڕەزایی خۆیان بۆ هێشتنەوەی بەندکراوە سیاسیەکان لە بەشی گیراوانی تاوانە مەترسیدارەکان دەربڕیوە وخوازیارن هەموو بەندکراوانی سیاسی بگوێزرێنەوە بۆ بەشی۱۲ کە بەبەشی سایسیەکان دەناسرێت.

بەڵام،کاربەدەستان گرتووخانەکە بە بێ لەبەر چاو گرتنی بەندکراوان لە دوای نەشتەرگەری بۆ بەندکراوانی سیاسی دووبارە راگوێزی هەمان بەشیان کردوون.

مستەفا سەبزی خەڵکی شاری ماکۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە ولە ساڵی۹۳لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا وبە تۆمەتی یارمەتی گەیاندن بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ورمێ سزای۱۵ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
علی یەگانەش خەڵکی ماکۆیەو لە گەلاوێژی ساڵ۹۳ لەورمێ دەسبەسەر کراوە وتائێستا سزاکەی بە هەڵواسراوی ماوەتەوە لە گرتووخانەی ورمێ هێڵراوەتەوە.

لەئێستادا ۱۹بەندکراوی سیاسی و۱۳گیراوی تاونە ئاساییەکان لە بەشی ۱۲ناسراو بە بەشی سیاسیەکان دەمێننەوە و بەپێی هەواڵەکان لانی کە ۵٠ بەندکراوی سیاسی و ئائینی لە بەشەکانی تاوانە مەترسی دارەکان بەسەر دەبەن.

لە مانگی بەفرانباری رابوردوودا ٤بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی”بەهمەن دالایی میلان،رەئوف محمد علی، مستەفا سەبزی ورەحمان رەشید زادە” کەلە بەشەکانی دیکە دەمانەوە بۆ داخوازی گوێزانەوەیان بۆ بەشی گیراوە سیاسیەکان دەسیان دایە مانگرتن لە خواردن.لەنێوان مان گرتواندا تەنیا بەهمەن دالایی میلان راگوێزی بەشی سیاسیەکان کراو ئەوانی کە دوای ئەوەی کرانە ژووری تاکەکەسیەوە دووبارە کرانە بەشی تاوانە مەترسیدارەکان.

کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان