خۆکوژی دوو گەنجی کورد لەحەوتووی ڕابردوو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

خۆکوژی دوو گەنجی کورد لەحەوتووی ڕابردوو لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

kmmk
چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندان گەنجێکی ۳۱ساڵ تەمەن بەناوی “ئێقباڵ سەرحەدی” سەڵت وخوێندکاری دەرکراوی زانکۆی تەورێز دانیشتووی گەڕەکی ئەوقافی شاری بانە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستی دایە خۆکوژی وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەکوتەی دەربڕینی کەسانی نزیک، هۆکاری خۆکوژی ناوبراو، کێشەی دەروونی و کێشە تاکەکەسییەکانی بووە.

هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ۱۸ی ڕێبەندا گەنجێکی ۱۶ساڵ تەمەن، بەناونیشانی “مەسعوود “خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان