دەست بەسەردا گرتنی کەلوپەلی کۆڵبەران و دەستبەسەری چەندد کۆڵبەرێک

kmmk: ڕۆژی شەممە ۲۱ی ڕێبەندان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەناوچەکانی “گەردەنەی تەتە” و “ملەپسک”ی هەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلی پترلە ۵۰ کۆڵبەر وکاسبکاری کورددا لەگەڵ هێسرەکانیان.

لەهەواڵێکی دیکەدا ئەوڕۆ ۲۲ی ڕێبەندان هەرلەم ناوچانە هێزەکانی هەنگی سنووری پەلاماری کاروانی کۆڵبەرانیان دا و نیزیک بە ۱۰ کۆڵبەریان دەسبەسەر ودەستیشیان گرت بەسەر کەلووپەلەکەیاندا.

نەبوونی هەلی کارو ڕەخساندنی دەرفەتی پیشەیی لەزۆرینەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وسیاسەتگەلی گەڵاڵە بۆدارێژراو بۆ پەرەپێدانی هەژاری لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، وای کردووە خەڵک لەڕووی ناچارییەوە دەستیان داوەتە پەنابردن بۆ کاری مەترسیدار وتاقەت پڕوکێنی کۆڵبەری، کەلەم ڕێیەدا لەگەڵ مەترسی مردن لەڕێگەی خراپی کەشووهەوا وسرووشت، ڕووبەڕوو دەبنەوە وە هەروەها حکومەت وهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆخۆیان یەکێک لەگەورەترین مەترسی و کۆسپەکانن بۆ کۆڵبەرانن بەچەشنێکە دەسڕێژیان لێدەکەن وهەروەها لێدان و سوکایەتی و زیندانی کردن، کە بەو هۆیەوە زۆرکەس گیانی لەدەستداوە وکەلوپەلەکەشیان بەتاڵان دەبەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان