هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و بێدەنگ بونی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆمەڵگای ئەوروپا نیشانەی هاودەنگ بونە بۆ جینوسایدێکیتری کورد

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk لە گەڵ بەتاوان زانین و ئیـــدانە کردنی پەلاماری هێرشەسەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان کە بوەتە هۆی گیان لە دەستدانی دەیان کەس و بە سەدان کەسیش بریندار بوون.

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و یەکییەتی ئوروپا و کۆمەڵگای جیهانی هاوبەش دەزانێ بۆ ئەو پەلامارەی سەر عەفرین دراوە و لەو باوەڕەدایە کە بێدەنگی ئەم ناوەندانەی کە پارێزگاری لە ئاشتی نێونەتەوەیی دەکەن ، دەتوانن بناژۆی ئەوەی خۆش بکەن جینوساێیدێکی دیکە لە جیهاندا بقەومێ.

نەبوونی دژکردەوەێیکی ئەرێنی لە کاتی گونجاودا بوە هۆی کوشت و بڕی جولەکەکان ، ئەرمەنییەکان ، کوردەکان (ئەنفال لە هەڵەبجە ، ژینوسایدی شەنگال ، درسیم و … ).

شەڕی داسەپاوی ئێستای تورکیا دژی کوردەکان لە عەفرین و ڕۆژاوای کوردستاندانیشدا ، کردەوەێیکی ترسناکە کە لە پێش چاوی کۆمەڵگای جیهانییدا دەقەومێ.

بەڵام نە نەتەوەیەکگرتوەکان و نە یەکییەتی ئوروپا و نە وڵاتانی تر ، هیچ کردەوەێیک بۆ وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئەنجام نادەن و شەرمەزاری شەڕەنگێزییەکانی تورکیا ناکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان زۆر شێلگیرانە داواکارە لە یەکییەتی ئوروپا و ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و وڵاتانی دیکەی جیهان بە دژکردەوەی دەستبەجێ ، خوازیاری وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بن بۆ سەر ئەو بەشەی لە کوردستان و ئەرکی خۆیان لە مەڕ بەرگری کردن لە ئاشتی نێونەتەوەیی بەجێ بێنن .

دەسەڵاتدارانی تورکیا بە بیانوی بەرگری لە ئاسایشی نەتەوەیی خۆیان و پاراستنی سنوورەکان، سەروەریەکانی نەتەوەیی لە ڕۆژاوای کوردستان ژێر پێ دەنێ و ئاسایش و ئارامی دانیشتوانی ئەو ناوچە لە بار دەبات.

دەیان منداڵ و خەڵکانی مەدەنی تا ئێستا بونەتە قوربانی هێرشەکانی حکومەتی تورکییا . جیا لە وێرانکارێیکی زۆر کە لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کانتۆنی عەفرین هاتۆتە ئاراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ ئیـــدانەکردنی چەند بارەی هێرشەکانی تورکیا ، داواکارە لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان ، یەکییەتی ئوروپا و کۆمەڵگای جیهانی لە هەوڵێکی بەپەلە و جدی دا هێرش و شەڕەنگێزی و هەوڵە دژەمرۆییەکانی تورکیا بوەستێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان