گیان لەدەستدانی کۆڵبەرێکی کورد بەهۆی کەوتنەخوار لەهەڵدێر

ک م م ک:  دووشەممە ۱۶ی ڕێبەندانی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی ” تارچاشنی دڵ”خەڵکی گوندی “هەڵەجی” سەربەناوچەی مەرگەوەری پارێزگای ورمێ، بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی کوێستانی ناوبەری سنووری دەسکردی ڕۆژهەڵات وباکووری کوردستان” کوێستانەکانی چیمەنی ناوچەی مەرگەوەری ورمێ وشەمزینان” گیانی خۆی لەدەست دا.

بەکوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان تائێستە تەرمی ئەم کۆڵبەرە کوردە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان