مەریوان/خۆسووتاندنی ژنێکی دیکە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ژنێکی گەنج بەناونیشانی “هانا” وناوی هاوژین “ئیدریس” خەڵکی گوندی ساواـی مەریوان دوێنێ ۱۲ی ڕێبەندان بەهۆی گرانی سوتانەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو دووحەوتوو پێشتر ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو وگوازرابوویەوە بۆ نەخشخانەیەک لەشاری ئەسفەهان.

جێی بیرهێنانەوەیە لە ۸مانگی ڕابردووەوە تا ئێستە۷۸ڕووداوی کوشتن وخۆسوتاندن و… لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتۆتە ئاراوە کە ۳۶ڕووداوی تایبەت بەژنانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان