کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی پێنجشەممە ١٢ی رێبەندانی ئەمساڵ، چالاکێکی مەدەنی کورد بە ناوی «سەعید ئێقباڵی» لە ماڵی باوکی لە شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە قۆڵپێچو رەوانەی شوێنکی نادیار کرا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ «لەم رۆژەدا هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەیان چالاکی مەدەنیان کە پێشتر بە تاوانی سیاسی لە بەندیخانە بوون، دەستبەسەر کردووتەوە.»
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان