بە پێی ڕاپۆرتگەلی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :هەندێک لە شارۆمەندانی دەسبەسەر کراو لەم خۆپیشاندانەدا کە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەریان بڕی ، چارە نوسی هەندێکیان نادیارە و هەندێکیتر چاوڕێ سزای خۆیان دەکەن.
دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ” ئازاد تەقی زادە و غۆڵامعەلی مسەوەر ” هاوڕێ لە گەڵ سێ شارۆمەندی دیکە کە ناویان تا ئێستا نەزانراوە لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان دەسبەسەر و پاش لێکۆڵینەوە لە ناوەندگەلی ئەمنیەتیدا و دادگای کردن لە دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تا ئێستا چارە نوسیان نادیارە و سزاکەیان ڕوون نەبوەتەوە .
هەر وەها لە ۱۳ بەفرانبار لە شاری ئیلام ، هەواڵنێرێکی کورد بە ناو “جەواد خەبیر” بە تاوانی بڵاوکردنەوەی هەواڵگەلی پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانی ئەم دووایە و شارۆمەندێکی دیکە بە ناو “لالە ئاقایی ” لە لایەن ناوندگل ئەمنیەتیەوە دەسبەسەر کراوە کە تا ئێستا چارەنوسی ناوبراو ئەم دوو چالاکە مەدەنیە نادیارە و هیچ هەواڵێکیان لێ نەزانراوە .
هەر لەو پەیوەندیدا ، لە پارێزگای ورمێ سێ چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی ” متین خالدی ، ئیبراهیم محەممەدپوور و ئۆمید جەلالی (هەواڵنێری وێبساتێکی هەواڵنێری) دەسبەسەر کراوە کە لە چارەنوسی “ئۆمێد جەلالیان ” تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە بەر دەستا نیە ؛ مخابن دوو چالاکی مەدەندی دیکە ، لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە ورمێ بە بێ ئەوەی چارەنوسیان لە بواری دادوەریەوە دیاری بکرێت دەسبەسەر و ڕاگیراون .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان