کـوژرانی دوو کـەس لە بـاشووری کوردسـتـان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کوژرانی دووکەسی دیکە لەباشووری کوردستان لەلایەن پولیسەوە پشتڕاست کرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵ بە ناوی “ناهیدە بابە حەسەن” لە شارەدێی قادرکەرەمی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ بە چەکی کڵاشینکۆف کوژرا و کەسوکارەکەشی دەڵێن خۆی خۆی کوشتووە.
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى چه‌مچه‌ماڵ ووتی:”به‌مه‌به‌ستى لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، ته‌رمه‌که‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشکی دادی سلێمانی کراوه”‌.
هەروەها شەوی رابردوو، لەگەڕەکی کاوە لە شارۆچکەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر، گەنجێک بەگولـلە کوژرا، ئەمەش دووەمین ڕووداوی کوشتن و خۆکوشتنە لەماوەی ئەم هەفتەیە.
هاووڵاتێک بەناوی فەرهەنگ قارەمان بابەکر کە لە فرۆشگای رەواندز لە جوت سایدی حەریق نزیکی خاڵێکی پۆلیسی فریاکەوتن کاری دەکرد لە ناکاو کەوتبووە سەر زەوی، پاشا لەلایەن پۆلیسی فریاکەوتن گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران، دوای پشکنین لە لایەن پزیشک لە بەرئەوەی برینێکی هەبووە لە سەری و باری تەندروستی ناجێگیربوو بۆیە دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی هەولێر کرا”.
ئەو گەنجە تەمەنی ۱۷ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شۆڕشە لە شارۆچکەی سۆران و کاسبە، بەپێی وتەی کەسوکاری بێت نەخۆی و نەخێزانەکەشی کێشەیان لەگەڵ کەس نییە”. بەپێی ئامارێک کە لە ڕۆژنیوز ئاژانس وەرگیراوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٣ هاوڵاتی لە هەرێمی کوردستان کوژران یان خۆیان کوشتووە.
 
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.