ئەفشین و رامین حوسەین پەناهی لە بەندیخانە دەستیان داوەتە مان گرتن

ئەفشین و رامین حوسەین پەناهی لە بەندیخانە دەستیان داوەتە مان گرتن

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ شەممە ۷ی رێبەندان، ئەفشین حوسەین پەناهی چالاکی مەدەنی و رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە نامەیەکدا بەفەرمی مانگرتن لە خواردنی خۆیان راگەیاندووە و دەستیان داوەتە مانگرتن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم بڕیارەی برایانی حوسەین پەناهی بە بڕیاری دەرکراو لە لایەن دادگەی شۆڕشی شاری سنە کە بە هۆی ئەو بڕیارە سزای سێدارە بە سەر رامین حوسەین پەناهیدا سەپێندراوە.

جێگای وەبیر هێنانەوەیە کە: رامین حوسەن پەناهی لە مانگی پوشپەڕی ۲۷۱۷ی کوردی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە دەستڕێژی گولە بریندار دەکرێت و پاشان بە برینداری قۆڵبەست دەکرێت و پاش بەسەر بردنی ۲۰۰ رۆژ مانەوە لە ژورە تاکە کەسیەکانی ئیتلاعاتی سپا و ئیدارەی ئیتلاعات لە بڕواری ۲۶ بەفرانباری ئەمساڵدا لە لایەن دادگەی شۆڕشەوە خرایە ژێر محاکمە و پاشان لە رۆژی پێنج شەممەی مانگی رێبەندان سزای سێدارە لە لایەن ئەو دادگەوە بە تۆمەتی (هەوڵ بۆ شێواندنی ئاسایشی گشتی ) و (ئەندامیەت لە حیزبێکی کوردی) سزای سێدارەی بۆ دەرکراوە و بەو هۆیەوە ئەفشین و رامین حوسەین پەناهی دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان