ئەرتەشی تورکیا بەردەوام تۆپ بارانی گوندی خەلیلکا لە عەفرین ئەکات

ک م م ک : ئەرتەشی تورکیا گوندی خەلیلکای بلبلێ بەخەستی تۆپ باران ئەکات، مەترسی کۆمەڵکووژیێکی دیکە هەیە، زانیاریەکان باس لە کۆمەڵکوژی خەڵکی سڤیل دەکەن لەو ناوچەیە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بە دەیان کەسی سڤیل کوژراون و بە سەدان کەس بریندار بوون.
تورکیا ئۆپراسیۆنی کۆمەڵکوژی گەلی کوردی لە عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەست پێ کردووە و بە کەڵک وەرگرتن لە فرۆکەی شەڕکەر، تۆپخانە و هێزی زەمینی هەوڵی داگیرکردنی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان دەدات.
ئەوە لە کاتێک دایە کە نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا، ئەمەریکا، روسیا و زۆربەی وڵاتانی جیھان بێدەنگیان هەڵبژاردوە لە هەمبەر کۆمکوژی کوردستانیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان