کۆمەڵەی دافی مرۆڤی کوردستان: رامین حوسەین پەناهی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان قەراری سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
دادگەی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەنجامی دانیشتنی کۆبونەوەی خۆی قەراری سێدارەی لەسەر بەندکراوی سیاسی کورد رامین حوسەین پەناهی دەر کرد و ئەمڕۆ پێنج شەممە ۵ی رێبەندان ئەم قەرارە بە ناوبراو راگەیەندرا.
رامین حوسەین پەناهی بە تۆمەتی ( هەوڵ بە دژی ئاسایشی گشتی و ئەندامیەت لە حزبی کۆمەڵە) قەراری سێدارەی لەسەر دەر کراوە.
لە یەکەمین دانیشتنی دادگەی ئەم بەندکراوە سیاسیە لە رۆژی دوو شەممە ۲٥ی بەفرانبار لە ژوری یەکی دادگەی شۆڕشی ئێران لە شاری سنە بە سەرپەرشتی حاکم “سەعیدی ” و حاکمێکی تر بەڕێوە چوبوو.
ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد، پاش بەسەر بردنی ۲۰۰ رۆژ دەست بەسەری لە ژورە تاکە کەسیەکانی ئیتلاعاتی سپا و وەزارەتی ئیتلاعات ۱۹ی سەرماوەزی ئەمساڵ درایە بەندیخانەی شاری سنە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان