بانگهێشتی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی لە لایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان وەک سەقز، بۆکان، سنە، مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەریان دەستیان کردووە بە بانگهێشت بە شێوەی پەیوەندی تەلە فونی یا خود ناردنی نامە بۆ بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی کە زۆربەی ئەم چالاکانە بە هۆی زەخت لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە مل کەجی بە جێ هێشتنی شار و ماڵی خۆیان بوون و رویان لە دەرەوەی وڵات کردووە بەڵام بنەماڵەی ئەم چالاکانە بە هۆی چالاکی ئەوکەسانەوە دەخرێنە ژێر لێپرسینەوە و گوشار و هەڕەشە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو لە رۆژانی رابردودا ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکانی سەقز، بۆکان، سنە و مەهاباد لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی بنەماڵەی کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە دەروەی وڵاتیان بانگهێشتی بنکەی هەواڵی ئیدارەی ئیتلاعات لەم شارانە بانگهێشت کراون و سەرەڕای لێپرسینەوە لە ئەندامانی بنەماڵە داوایان لە ئەندامانی بنەماڵەی چالاکانی سیاسی کراوە کە دەبێت ئەو کەسانە کۆتایی بە چالاکیە سیاسیەکانیان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دەرەوەی وڵات بهێنن یا خود رەزامەندی چالاکانی سیاسی بەدەست بهێنن بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ئێران.
هەروەها لێکۆڵەرە ئەمنیەتیەکان بنەماڵەی چالاکانی سیاسی دەخەنە ژێرگوشار بۆ ئەوەی کە زانیاری لەسەر شوێنی نیشتەجێ بون و ژمارە موبایلی ئەو کەسانە بخەنە ژێر دەستی دەزگا ئەمنیەتیەکان، هەروەها بە بنەماڵەی ئەم چالاکانە وتراوە کە نابێت ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە هیچ جۆرە چالاکیەکی سیاسی دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەر وڵاتێک بن بەشداری بکەن.
ئەم جۆرە گوشارانە لە لایەن دەزگا ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە و هەڕەشە بۆ سەر بنەماڵەی چالاکانی سیاسی و مەدەنی نیشتەجێ لە دەرەوەی ئێران هەوڵی راگرتنی چالاکیەکانی ئەم کەسانەن.
ئەم چالاکانە بە هۆکار گەلی ئەمنیەتی رێژەیەکی کەمیان ئامادە بوون ناسناوی خۆیان بدەنەKMMK کە بەڕێزان عیرفان کەریمی و دیاکۆ موحەمەی و خاتون سارا فەرهادی سێ کەس لەو چالاکانەن کە بنەماڵەکانیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کراون و خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان