کوشتنی ژنان دیاردەیەکی رۆژانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

کوشتنی ژنان دیاردەیەکی رۆژانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی ۱۴ی بەفرانبار ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی گۆشتخانی سەر بە سەوڵاوا بە ناسناوی “ش رحیمی ” لە بە هۆی ئەنجامی کاروبانری بانکی لە ماڵ دەڕواتە دەرەوە و دواتر ون دەبێت.
تەرمی ناوبراو پاش دوو حەوتوو لە سەر رێگای سنە بۆ دیواندەڕە دەدۆزرێتەوە.
سەرچاوە ئەهلیەکان رایان گەیاندووە کە بکوژەکە پاش کوشتنی ناوبراو ئاگر لە تەرمی ناوبراو بەر دەدات و دەینێژێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان