کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk:
دواین زانیارییەکان کەبەم ناوەندە گەیشتووە؛
پاش ئەوەی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ،دەواجنێکی/شوێنی پەروارکردنی پەلەوەر / گوندی “چاڵبڕە”ی سەربەناحییەەی شێراوایان بۆردمان کرد،پاش گەڕان وبەدواداچوونی مانگی سووری کورد کەبەدوای ئەوانەی دا دەگەڕا بەزیندووی مابوون لەژێر داروپەردوەکان ،چەندد تەرمی تر دۆزرایەوە وژمارەی قوربانیان گەیشتووە بە ۷ کەس کەزۆرینەیان سەربە خێزانێکن ۆ ۱۲برینداڕیش بە زیندوویی دەرهێنراون کە ۶ یان منداڵن. بەگوێرەی هەواڵەکان.
بۆردمان وتۆپباران وپەلاماری دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەردەوامە وخەڵکی سڤیل وبێ بەرگری دەکات بەئامانج ولەهەموو پەلامارەکانیشیدا زۆرینەی گرووپە توندڕەوە ئیسلامییەکانیشی لەگەڵدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان