گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کڕیارانى خانۆکانی مێهر لەبەردەم پارێزگاری شاری سنـــە
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەوڕۆ ۲۰ی بەفرانباری ۱۳۹۶ ی هەتاوی، کڕیارانی یەکەی مێهری شاری سنـــە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرانبەر بە بەڵێندارنەبوون ودواخستنی ۱۰ساڵەی یەکە کڕدراوەکانی مێهر لەبەردەم دادگوستەری گشتی پارێزگای ســـنە گردبوونەوەی ناڕەزایان پێک هێـــنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینانە بەهۆی دزی وگەندەڵی پەیمانکاری ئەم پڕۆژەیە ” حەمید شاوەیسی” و ڕادەست نەکردنی یەکەکان بە خاوەنەکانیان هاتۆتە ئاراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان