پەنابەرێکی رۆژهەڵاتی لە وڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پەنابەرێکی خەڵکی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای ئەوەی کە داخوازی پەنابەرییەتی لەلایەن وڵاتی سویدەوە ردکراوەتەوە، رۆژی ٤ ژانویەی ساڵی ٢٠١٨ زایینی لەبەردەم ئۆفیسی پەنابەرانی وڵاتی سوید ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو و ئیستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.
فەرزاد موحەمەد ناسراو بە فەرزاد ئەرمەغان هاوڵاتی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کورووستانە کە زیاتر لە 7 ساڵ لە باشوری کوردستان ژیانی کردووە و لە ساڵی 2015 لەگەل هاوژینەکەیدا رێگای هەندەرانیانگرتەبەر و لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردووە کە دوای چەند جار دادگایی دادگای سوید مافی پەنابەری بە ناوبراو نەداوە و داوای گەرانەوەی کردووە بۆیان،
جێگای ئاماژەیە کە فەرزاد ئەرغەوان خاونی منداڵێکی تەمەن 4 مانگەیە و وێڕای هاوژینەکەی لە وڵاتی سوید داوای پەنابەرییان کردبو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان