مەریوان لە پلەی یەکەمی بێکاری دایە لە ئاست پارێزگای سنە

به پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان  و بەپێی ئامەرە فەرمییەکانی دەسەڵات لە ئاست نەبونی هەلی کار پارێزگای سنە لە پلەی سێیەمی ئێراندایە و مەریوانیش لە پلەی یەکەمی پارێزگای سنەیە،

نەبونی هەلی کار ورێژەی زۆری بێکاری لە مەریوان وای کردووە کە ژمارێکی یەجگار زۆر لە خەڵک روبکەنە پیشەی پڕلەمەترسی کۆڵبەری کە هەرۆژە ئەبینین کە کۆڵبەرانی سەر سنور ئەکەونە بەر دەسرێژی گولەی چەکدارانی رژیم ،
سەڕەڕای هەمو ئەمانە گرتنی سنورەکان وای کردووە کە ژمارێکی بەرچاو لە هاوڵاتییان روبکەنە دەست فرۆشی لە شەقامەکانی شار و هەررۆژە لەلایەن هێزەکانی شارەوانیشەوە هێرش ئەکرێتە سەریان و کەلوپەلەکانیان تێک ئەشکێنن.
بەهاتنی وەرزی زستان و خراپ بونی دۆخی کەش و هەوا زۆربەی ئەوکەسانەی کە پیشەی کۆڵبەری ئەکەن بەناچار روئەهێننە دەست فرۆشی لە نێۆ شارەکان .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان