بەردەوامی ناڕەزاییەکان لە ئێراندا

درێژەی دەسبەسەری و کردەوەی هۆوانە دژی ناڕەزاییە ئاشتیخوازانەی خەڵک پاش تێپەڕبوونی ۷ ڕۆژ لە سەرهەڵدانی خەڵک و بەردەوامی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک لە ئێراندا دژی گەندەڵی و کێشەی ئابووری بەرپرسانی دەسەڵات لە زۆربەی شارەکانی ئێران .

بەرپرسانی دەسەڵات ئەم ناڕەزاییانە بە دەستێوەردانی وڵاتانی دەرەکی و کەسانی گرێدراوی ئەو وڵاتانە ناو دەبەن و بە کەڵک وەرگرتن لە هێزە ئەمنیی و نیزامیەکان و سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران تا ئێستا ئەژمارێکی دیکە لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر و بریندار کراون .

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :

ژمارەی کوژراوان تا ئەمڕۆ نیزیک بە ۲۱ کەس و نیزیکی ٤٥۰ کەس لە ناڕازییان لە تاران و لە پارێزگای کرمان هەروەها زیاتر لە ۸۰ کەس دەستبەسەر کراون. هەر وەها لە درێژەی دەسبەسەریەکاندا ژمارەیەک لە خویندکارانی زانکۆکانی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا ڕێژەی دەسبەسەرکراوان پتر لە ۳۰ کەس ڕاگەیاندراوە .

٦کەس لە ئاڵۆزیەکانی “قهدریجان “، ۱ کەس لە خۆمینی‌شار ، ۱کەس لە کەهریزسنگ و ۱ کەس لە نیزیکی نەجەف‌‌ئاوا کوژراون ، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوژران ۲ کەس لە خۆپیشاندانی ڕۆژی شەممە و ۱۰کەس لە ڕۆژی یەک‌شەممە پشتراس کرابویەوە کە ڕێژەیەکی زۆر لە کوژراوان لە کرماشان و لۆڕستان ڕاگەیاندرابوون . بە پێی مادەی ۱۲جاڕنامەی مافی کۆمەڵگای خویندکاران ناڕەزایی لە زانکۆ ئازادە و هەر وەها مافی ڕەخنە و داخوازی لە جاڕنامەی مافی خویندکاران هیچ دژایەتیەکی لە هەمبەر یاسای بنەڕەتی نیە ، مخابن لە هەندێک لە زانکۆکاندا ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییانە ڕووبەڕووی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بوەتەوە و ئەژمارێک خویندکار بە تۆمەتگەلی بێ‌بنەما دەسبەسەر کراون .

ئاماری خویندکارانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە ڕادەگەیەنین . زانکۆی عەلامە تەباتەبای فائیزە عەبدی‌پوور/مەجید مسافر/محەممەد خانی/سیاوەش ئەمجەدی/مۆحسن شاهسون/سینا غفاری زانکۆی تاران : لیلا حسین‌زادە/سینا ڕەبێعی/مۆحسن حەق‌شناس/ میکائیل قولی ڕاد/ پدرام پزیرە/محەممەد محەممەدیان/عەلی مۆزەفەری/مێهدی وەهابی سانی/ سوهەیل مەوەحدیان/ ئارش ئاوری/دانیال ئیمان/ئەمیر حسین علم تەلەب/مەجید ئەکبەری/ مۆحسن تورابی/ کەسرا نووری /عارف فەتحی / مۆحسن میر مۆحسنی / محەممەد جەواهری زانکۆی کرماشان : لۆقمان ویسی / ناونیشانی یەک لە خویندکاران لە بەر دەستا نیە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان