کوژران و برینداربوونی ۴ کۆڵبەری کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

کوژران و برینداربوونی ۴ کۆڵبەری کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی ۱۱ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناو و نیشانی “ڕامین عیسمەت” تەمەن ۱۹ساڵ و خەڵکی نازلوو سەربە پارێزگای ورمێ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری “سەروو” بریندار بوو وگوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری ورمێ وهەنووکە دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە.

چەندد ڕۆژی بەرێیش لەگوندی “کوڕان”ی سەربە ناوچەی سۆمای ورمێ، ۲کۆڵبەر بەناوەکانی “م.ق” ۲۱ساڵ تەمەن و” ا .ق” ۲۰ساڵ تەمەن لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار بوون.
هاوکات کۆڵبەرێک بەناونیشانی” هادی ئەمینی” خەڵکی بانە بەهۆی تەقەی هێزە سنوورییەکانی بانە گیانی لەدەست دا.

لەدوو ڕۆژی ڕابردوو لەناوچەی هەورامانی مەریوان، خۆی وسەردەشت لانیکەم ۲۰سەر ئەسپی کاسبکاران هاوڕێ لەگەڵ کەلوپەلەکەیان دەستی بەسەرداگیراوە.

سەرەڕای ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک لەڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەرانبەربە بێکاری و هەژاری و نەبوونی ئازادی، حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرانبەر کوشتنی کۆڵبەران وخەڵکی ستەم دیتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەموو ڕۆژێک درێژە بە کوشتنی کۆلبەران دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان