بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۳۱ی دیسەمبەری ۲۰۱۷ کۆمەڵێک چالاکی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.ی دانیشتووی ئاتێن لەوڵاتی یۆنان کەلەمەڕ ڕێپێوانی ناڕەزایی دەربڕینی خەڵک دژبە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەردەم باڵوێزخانەی ئێران گردببوونەوە،بەڵام لەگەڵ توندوتیژی پولیس ڕووبەڕوو بوونەوە.
بەکوتەی شایەتحاڵێکی ئامادەبوو لەشوێنکە، تاقمێک لەم دەسبەسەرکراوانە لەئەندامان و لایەنگرانی پارتی کۆمۆنیستی ئێران وکۆمەڵەن کەناونیشانەکەیان بەم شێوەی خوارەوەیە: کەماڵ عەزیزی(ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وپێشمەرگەی کۆمەڵە) زانیارتاهیری(پێشمەرگەی کۆمەڵە وچالاکی سیاسی) جەبار زارعی(ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) شایان ئەرژەنگ(پیشمەرگەی کۆمەڵە) شارام ساعێدی(پێشمەرگەی کۆمەڵە وچالاکی سیاسی) جێگەی باسەکە نێزیک بە۱۵کەسی دیکەیش لەلایەن پولیسەوە دەسبەسەرکراون ولەمەڕ چارەنوسیان زانیاریەک لەبەردەست نییە وزۆربەیان ئیقامەی پەنابەریان نییە ومەترسی دیپۆڕت کردنەوەیان بۆئێران لەئارادایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


