رێژەی خۆسوتاندنی ژنانی کەم تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان

رێژەی خۆسوتاندنی ژنانی کەم تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە بڕواری ۶ی بەفرانبار ژنێک تەمەن ۲۶ ساڵ بەناوی “هاجەر سادقی” ئاگری لە جەستەی خۆی بەر داوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

ئەم ژنە دانیشتوی گوندی “نیوە کارە”ی سەر بە سەلاس باوەجانی و نزیک میرئاوایە و هوکاری خۆسوتاندنی ئەم ژنە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بنەماڵەیی کە بوەتە هۆی گیان لەدەست دانی.

بە چاوگرتن لە پەرە سەندنی رێژەی خۆکوژی ژنانی کەم تەمەن لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستی دەسپێشخەری پێشگیرانە لەم ناوچانە دەبوا ئەرکی سەرەکی دەوڵەتە بوایەت بەڵام لە کردەوەدا تاکو ئێستە هەوڵێکی ئەوتۆ یا خود کەرت یا پرۆسەیەک، پەروەردە و راهێنانێک سەبارەت بە کەم کردنەوەی خۆکوژی بە تایبەت خۆ سوتاندن دابین نەکراوە و بەدی ناکرێت.

نەبونی یاسای بەرگری کردن لە ژنان لە بەرانبەر توندوو تیژی بنەماڵەیی یەکێک لە خاڵە سەرەکیەکانی درێژەی توندوتیژی بنەماڵەیی و سەرکوتی جەستەیی و دەرونی ژنانە و ئەم پشت گوێ خەریەی توندووتیژی و ئاوەڵا بونی دەستی پیاوان بۆ سەرکوتی ژنان، نامرۆڤانە و پێشێلکردنی مافی سەرەکی ژنان و بایەخەکانی ژنانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان