بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ ۶ی بەفرانباری ۲۷۱۷ی کوردی لەشاری بوومەلەرزەلێداوی سەرپێڵ زەهاو لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هەندێک لە خێوەتی بومەلەرزەلێداوان لە ئاگردا سوتان.
بەوتەی یەکێک لە بومەلەرزە لێداوان ، بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەو ناوچانە، کەرەستەی گەرم کەرەوە لەو ناوچانە روو لە زۆربونی کردووە و بەو هۆیەوە رێژەی بەکار هێنانی کارەباش زۆر دەبێت، کە زۆرترین بەکار هێنانی کارەبا پەیوەندی بە هیتەرەوە هەیە، کەرەستەگەلێک کە گەرمی پێویست دابین دەکەن بەڵام رێژەیەکی زۆر کارەبایان پێویستە و دواتر بە هۆی راکێشانی لە رادە بەدەری کارەبا کابڵی گواستنەوەی کارەبا وڵامدەرەوەی ئەو رێژەیە نیەو بەو هۆیەوە ئاگر دەگرن، بە هۆی نزیک بوونی خێوەتەکان لە کابڵی کارەباوە ۱۲ خێوەت ئاگر دەگرن و هەمو کەرەستەو نوسراوە و دۆسیەکان لە ئاگردا دەسوتێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان