گیان لەدەستدانی کاسبکارێکی کورد بەدەستی هێزە ئینتزامییەکانی ئێران

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان. ئەوڕۆ ۶ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی ،لەدرێژەی کوشت وبڕی کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی “ڕەحمەت سلێمان زادە” ۳۳ساڵ تەمەن وخەڵکی شاری مەهاباد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتەبەر دەسڕێژ وگیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە،ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە، کەبۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی بەگواستنەوەی بار لەڕێگەی ناوبەری شاری پیرانشار بۆ مەهاباد لەنیوەی ڕێدا لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەسڕێژی لێکرا وگیانی لەدەست دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان