دەسبەسەری سێ گەنجی لە گوندی “تەوریوەر”ی سنە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, لە ڕێکەوتی ۲۲ خەزەڵوەری ئەمساڵ سێ گەنج لە گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کران .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار بە kmmk , دوو ئەندامی بنەماڵەیەک بە ناوکنی “ئارام و بێهنام – عەلی‌ڕەزایی” و گنجێکی دیکە بە ناوی ” فاتێح حاجی‌ئەحمەدی” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون .
ئەم سەرچاوەیە لە درێژەی گوتەکانیدا ڕایگەیاند ؛ سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکان ،بەڵام تا ئێستا هۆکار و شوێنی ڕاگرتنی دەسبەسەرکراوان ڕوون نەبوەتەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان