چارەنووسی گیراوانی گردبوونەوەکانی باشووری کوردستان نادیارە

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای خۆپیشاندانەکانی ١٨ی ئەم مانگە، لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان، چەندین خۆپیشاندەر دەستگیرکراون و تا ئیستا چارەسنوویان نادیارە.

هاوکات لە گەڵ دەست بەسەر کرانی دەیان هاووڵاتی نارازی، لە شاری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین، چەندین کەسی سیاسیش دەست بەسەر کراون، لەوانە شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و حاجی ئازاد، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان.

شاسوار عەبدولواحید له ١٩ی مانگ دوای ئه‌وه‌ی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌ شێوه‌یه‌كی نایاسایی دەڕرفێنرێت بو شوێنێكی شاراوه‌ له‌ قه‌لاچۆلان، دواتر دوای فشاری ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی شاسوار گواستراوه‌ته‌وه‌ بو بنکە‌یه‌كی پولیسی سلێمانی، ئەویش وەک نارەزاییەک مانی لە خواردن گرتووە”. حاجی ئازاد تا ئێستا ئازاد نەکراوە لە گەڵ دوو کەسی تر هەروەها لە گرتوخانە دان.

جیاواز لە شاری سلێمانی، لە شارو شارۆچکەکانی دیکە، بە سەدان کەس دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە، لە شاری هەولێر هەڕەشە لە چەندین چالاکوانی مەدەنی کراوە.

جیاواز لە گرتنی هاوڵاتیان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی، لە ١٨ی مانگەوە، جگە لە هەڵکوتانەسەر کەناڵی ئێن ئاڕ تی و ڕاگرتنی پەخشەکەی، چەندین ڕۆژنامەنووس پێشێلکارییان بەرامبەر کراوە، لە ناویاندا چەند پەیامنێرێکی ڕۆژنیوز هەیە، ئەوانیش هەریەکە لە ڕۆزە محەمەد، عەلی قادر، دانا عومەر، جیهاد هەورامی، هاوکار مستەفا، شەماڵ حەسەن.

هەروەها جیاوازتر لە ڕۆژنامەنووسان دەستگیرکردنی هاوڵاتیان، سێ هاوڵاتی لە خۆپێشاندانەکاندا گیانیان لە دەست داوە و سەدان کەسیش برینداربوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان