نیشتەجێ کردنی هاوڵاتیانی بوومەلەرزەلێدراوی سەرپێڵ زەهاو لە گۆڕەپانە مینڕێژکراوەکان کەخاوێن نەکراونەتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لەیەکێک لەناوچەکانی سەرپێڵ زەهاو کەهەنووکە شوێنی نیشتەجێبوونی خێوەتی پترلە ٦٠بنەماڵەی بوولەرزە لێدراوە ،مینی دژە تانکی لێ دۆزراوەتەوە،ئەم مینە دژەتانکانە لەلایەن دوو منداڵی بوولەرزە لێدراو لەشوێنی خێوەتەکان دۆزراوەتەوە.

جێگەی باسە کەبەرپرسانی حکوومی بەدەیان جار ڕایان گەیاندووە کەهەموو گۆڕەپانەکانی مین لەناوچەکانی سەرپێڵ زەهاو بەتەواوەتی خاوێن کراونەتەوە بەڵام هەموو ساڵێک ئێمە شایەتی کوژران وبرینداربوونی هاوڵاتیانی کوردین لەم زەویانەی کە دەکوترێ خاوێن کراونەتەوە.

هەبوونی مین لەتەنیشتی خێوەتەکانی هاوڵاتیانی بوولەرزە لێکەوتوو شەپۆلێکی بەرینی لەدڵەڕاوکێ وترس لەناوبەر ئەوبنەماڵانەی نیشتەجێ کراوی ئەم شوێنانەی پێک هێناوە بەچەشنێکە ئیدی ئامادە نین لەخێوەتەکانی خۆیان بمێننەوە وهەوڵی چۆڵ کردنی شوێنەکە دەدەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان