بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە رۆژانی رابردوو دا دوو چالاکی مەدەنی کورد لە شاری مەهاباد لە لایەن مەحکەمەی شۆڕشی ئەو شارەوە قەراری بەندکردنیان بۆ دەر کرا.
ناسناوی ئەم کەسانە بریتین لە: “موستەفا ئەبوبەکری” کە قەراری ۹ مانگ بەندکردنی بۆ دەر کراوە و “پویا عادڵخانی” کە دوو مانگ بەند کری بۆ بڕدراوەتەوە.
ئەم چالاکانەی مەدەنی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پێشتر لە بڕواری ۱۹ی خەرمانانی ئەمساڵەوە لە گۆڕەپانی “چوارچرا”ی ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی بانگهێشت بۆ کۆبونەوەی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە کوشتنی کۆڵبەران دەست بەسەر دەکرێن و رەوانەی بەندیخانەی شاری مەهاباد دەکرێن و پاشان ئەو هێزە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی بەندکراوان و بڕێک کەرستەی تاکە کەسی بەندکراوان دەست بەسەردا دەگرن.
هەروەها (کوبرا خاڵەندی) چالاکێکی تری مەدەنی کورد، هاوکات بە دوو مانگ و نیو بەندیخانە سزا دەدرێت کە لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە پێشتر بڵاو کراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان