بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،
دوێنێ ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ هەتاوی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستی بە سەر ۲٥ ملوێن تمەن پارەی “عەبدۆڵا ئەمین پوور” باوکی “خالید ئەمینپوور”چالاکی سیاسی و زیندانی سیاسیدا گرت .
بە پێی هەواڵکە پاش سەردانی عەبدوڵا ئەمینپوور بۆ بانک بە مەبەستی ورگرتنی پارەیەک کە لە بانکا داینابو کارمەندانی بانک پی ڕادەگەینن کە دەست بە سەر پارەکەیدا گیراوە و بۆ خزێنە حکومی گۆزراوەتەوە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بۆ ناوبراو لە لایەن بانکەوە نەدراوە و تەنها پێان ڕاگەیاندوە کە ناوەندگەلی ئەمنی فرمانی زەوت کردنی پارەی ناوبراویان داوە .
جێگای ئاماژەیە کە خالید ئەمینپوور کۆڕی عەبدوڵا بە هۆی چالاکی سیاسیەوە چەند ساڵ پێش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر و پاش تێپەڕکردنی بەشێک لە سزای سپێنراو بەسەریدا لە پشوی یاسایدا بە هۆی گووشار و زەختی ناوندگەلی ئەمنی ناچار کرا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرو باشوور کوردستان کۆچ بکات ، مخابن پاش تێپەڕبوون چەندین ساڵ لە دەسبەسەری ناوبروا تا ئێستا بە پێی ڕاپۆتگەلی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و گوتەکانی خالید ئەمین پوور چەندین جار لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە شێوازگەلی جۆراوجۆ هێرش کراوەتە سەر خۆی لە باشووری کوردستاندا و بە هەمان شێوە بنەماڵەکەی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
خالید ئەمینپوور لە پەیوندی لە گەڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند ؛
کە بە هۆی زەخت و گووشاری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سەر هێزەکانی باشووری کوردستان بە تایبەت یەکێتی نیشتمانی چەندین جار لە لایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە بانگێشتی ئاسایش کراوە و بە بیانوگەلی بێ بنەما ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشە بوەتەوە .
شایانی باسە چالاکانی مەدەنی و سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە باشووری کوردستان بە هۆی هەڵهاتن لە ڕووی ناچاریەوە لە باشووری کوردستان جێگیر بوون کە ڕۆژانە چ لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و چ لە لایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتێژی دەبنەوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان