مەحکووم کردنی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد بە زیندان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لەدرێژەی دەسبەسەرییە بەربڵاوەکانی شارۆمەندانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، ئەمجارە “کوبرا خاڵەندی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مەهاباد دوو مانگ زیندانی بۆدیاری کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە: لەماوەی رۆژانی پێشودا هاوڵاتی کورد وچالاکی مەدەنی”کوبرا خاڵەندی” لەلایەن دەزگای لادوەریەوە دوو مانگ ونیو بەند کردنی بۆ دیاری کرا.

ناوبراو پێشتر لەڕەوتی ناڕەزاییەتییەکانی خەڵکی بانە بەرانبەر بە کوشتنی کۆڵبەران دەسبەسەر دەکرێت وپاشان بە دیاریکردنی بارمتەی ۵۰ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان