ڕۆژی ۲٤ ی سەرماوزی ۱۳۹٦ لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێکی تەمەن ۱٨ ساڵ بە ناوی “نەسیم سەعیدی” ناوی باوک ڕەزا سەعیدی بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە دەستی دابوە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی هێنا .
لە هەواڵێکدا کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، “نەسیم “لە ڕێگەی خواردنی بڕێکی زۆر جۆرێک “حەب”ە وە هەوڵی خۆکوژی داوە.
بەپێی ئامارەکانی kmmkلە ٨ مانگی ڕابردودا۳٤ ژن کە زۆربەیان ژێر تەمەن ۳۰ ساڵ بوون خۆکوژیان کردوە کە ۱٤ ژن بە تۆمەتی قەتڵی ناموسی بوە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان