گەنجێکی کورد لە ئانتالیا لە لایەن پۆلیسی تورکیا کوژرا

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوێنێ ۱۵.۱۲.۲۰۱۷ پۆلیسی تورکیا گەنجێکی کورد دەستبەسەر دەکات، بەڵام لە کاتی بردنی بۆ ناوەندی پۆلیس، ئەو گەنجە کوردە دەبه نه قاتی سێهەمی ناوەندی پۆلیسەوە و لەوێوە دەیخەنە خوارەوە.

“موراد ئاراج” ئەو کەسەیە کە پۆلیس بەشێوەیەکی راستەوخۆ کوشتوویەتی. جێی ئاماژەیە کە پۆلیس و ناوەندە ئەمینیەکانی تورکیا بە سەدان جار لە باکووری کوردستان دەستیان داوەتە کوشتن و تێرۆری کوردان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان