گیانی دو پێشمەرگەی کۆمەڵە لە مەترسیدایە

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، رەشید ئەفشار و سەعدی موعەز دو پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانن کە لە کاتی چون بۆ هەولێر لە بازگێکی حەشدی شەعبی لەکەرکوک قۆڵبەست کراون .
ئەم دو کەسە لە بەڕواری 17 ئۆکتۆبەردا لەکاتی پاشەکشێکردنی هێزەکای پێشمەرگە لەکەرکوک لە بازگێکی حەشدی شەعبیدا قۆڵبەست ئەکرێن و ئەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
سەڕەڕای بەدواداچونی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تا ئیستا هیچ یەک لە هێزەکانی پێشمەرگە /حکومەتی هەرێم/ و حەشدی شەعبی وڵامێکیان بۆ چارەنوسی ئەم دو پێشمەرگەیە نەبووە، هەنێ سەرچاوەی هەرێمی باس لەوە ئەکەن کە ئەم دو کەسە لەلایەن حەشدی شەعبییەوە رەوانەی بەغدادکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەڕەڕای بەدواداچون لە چارەنوسی ئەم دو پێشمەرگە رۆژهەڵاتییە،ئەو مەترسییە ئەخاتەرو گە ئەگەری هەیە ئەم دو پێشمەرگە لە لایەن حەشدی شەعبییەوە رادەستی سوپای قودس کرابێتن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان