شەشەمین کەس لە پێش چاوی خەڵکیدا لە خۆی لە سێدارە درا /٥١مین ئێعدام

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی پێنجشەمە ۲۳ی سەرماوەزی ۱۳۹٦ زیندانێیکی سزادراو بە قەساس بە ناوی «هادی ئەسەدلو» کوڕی سەیف عەلی خەڵکی گوندی «ئەمیربەیگ» سەربە شارستانی خۆی لە پێش چاوی جەماوەردا لە دار درا.

له پەراوێزدا هاتوە: هادی ئەسەدلو ساڵی ۱۳۹۱ بە لێدانی چەقۆ هاووڵاتێیکی ۲۳ ساڵانەی کوشتوە.

سەرلە بەیانی ۲۳ ی سەرماوەز بە بەشداری بنەماڵەی خوێن خواز لە هەمان شوێنی قەتڵەکەدا لە داریان دا.

بە پێی دەرهاویشتە و ڕاپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٥۱ زیندانی کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کە لە کۆی گشتیدا ٦ کەس لە پێش چاوی جەماوەردا لە شاری ئیلام و ئیسلام ئابادی غەرب، سەڵماس و خۆی (دوو ئێعدام) لە سێدارە دراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان