قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند گوندی ئامەد راگەیاندرا

بەپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چوار گوندی سەربە شارۆچکەی پاسووری ئامەد، قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی پارێزگای ئامەد ڕایگەیاند، کە لە چوار گوندی سەربە پاسووری ئامەد تا کاتێکی نادیار هەموو جۆرە هاتوچۆیەک قەدەغە دەبێت.

ئەو گوندانەی قەدەغەی هاتوچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە، بریتین لە: یەیلاق، سمۆتەک، دێریک و لجکی سمۆ.

رۆژنیوز بە سەرچاوە گرتنی سەرچاوەخۆجێییەکان ڕاگەیاندووە، کە لەو ناوچانەی قەدەغەی هاتووچۆیان تێدا ڕاگەیەندراوە جموجووڵەکانی سوپای تورکیا دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سەربازی لەو ناوچانەدا دەستپێبکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان