دادگای سەقز، بە تۆمەتی بەشداریکردنی لەگردبونەوە بۆ پشتیوانی ڕیفراندۆم،ژنێکی کوردی بەلێدانی ٥٠ قامچی سزادا

 بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دادگای گشتیی شاری سەقزی سەربە پارێزگای سنە سزای لێدانی ٥٠ قامچیی بەسەر ژنەچالاکوانێکی کورد بەناوی زەمانە زێویدا سەپاند، بە تۆمەتەی ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکانی پشتگیریی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە سەقز بەشداری کردبوو.
دانیشتنی دادگای زەمانە زێوی ٢٦ی مانگی ڕابردوو لە دادگای گشتی سەقز بەڕێوە چوبو و لە ئاکامدا پێنجشەممەی حەوتوی ڕابردوو دادگاکە بڕیاری کۆتایی لە بارەی ئەو ژنەچالاکوانەوە دەرکرد.
بەپێی ئەو بڕیارە، زەمانە زێوی بە تۆمەتی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” لەلایەن دادگای گشتی سەقزەوە بە لێدانی ٥٠ قامچی سزا دراوە، ئەمە لەکاتێکدایە کە زەمانە زێوی دەبێت چاوەڕێی بڕیاری دادگای شۆڕشی ئێران بمێنێتەوە و و لەوێشدا جارێکی دیکە دادگایی بکرێت.
لە خۆپیشان دانەکانی دوای ریفراندۆمی باشوری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەسەدان هاوڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئێسلامی ئێرانەوە قوڵبەست کراوون کە تا ئیستاش چارەنوسی ژمارێکی بەرچاویان نادیارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان