هەواڵەکان

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە هۆی کەوتنە خوارەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کۆڵبەرێکی کورد بەناوی “سیروان” خەڵکی گوندی “ئاڵمانە”ی سەر بە مەریوان، بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە تاشە بەردەوە لە ناوچەی “تەتە”ی سەر بە هەورامان بە توندی بریندار دەبێت و دەبرێت بۆ نەخۆشخانە و تەندروستی گشتی ناوبراو ناجێگیر راگەیەندراوە.

بە هۆی دەست پێکردنی وەرزی زستان و بارینی بەفر لە رێڕەوە سنوریەکان ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە کۆڵبەرانی کورد لە سنورەکان توشی کارەساتگەلی قەرەبوو نەکراو دەبنەوە و هەروەها لەم رۆژانەی دوایدا کۆڵبەرێکی تر بە هۆی سەرماوە رەق دەبێتەوە و گیانی لەدەست دەدات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

راگه یاندراوی ئه نجو مه منی هه تاوی سردشت بە بۆنەی گیان لەدەست دانی کۆڵبەران بەهۆیی ڕنووی بەفر

خوڕەم ئاوا; گیان لەدەست دانی گوماناوی بەندکراوێک لە بەندیخانە

مەرگ و نەخۆشی کۆڵبەران، داهاتێکە بۆ دەسەڵات